راپۆرتی پشكنەری ئەمریكا: پێشمەرگە سەركەوتووە لە روبەڕووبوونەوەی هێرشەكانی داعش

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پشكنەری گشتیی ئەمریكا راپۆرتی وەرزیی خۆی بۆ چارەكی سێیەمی ئەمساڵ بڵاوكردەوە و رایگەیاند، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش پێی راگەیاندووە كە پێشمەرگە توانای ئەوەی هەیە بە شێوەیەكی سەركەوتوو ئۆپەراسیۆن دژی داعش ئەنجامبدات و هێزەكانی ئاسایش و دژە تیرۆری كوردستانیش لێهاتوویی خۆیان لە دۆزینەوە و دەستگیركردنی شانە نووستووەكانی داعش لە هەرێمی كوردستان سەلماندووە.

پشكنەری گشتیی ئەمریكا بریتییە لە ئاژانسێكی هاوبەشی نێوان وەزارەتی بەرگری، وەزارەتی دەرەوە و ئاژانسی ئەمریكا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی-یوئێس ئەید و باس لە هەوڵەكانی رووبەڕووبوونەوەی داعش لە عێراق و سووریا دەكات و راپۆرتی ئەم مانگەش تایبەتە بە مانگەكانی تەممووز، ئاب و ئەیلوول.

لە راپۆرتی چارەكی سێیەمی ئەمساڵدا، بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی لە لایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە پێی دراوە، پشكنەری گشتیی ئەمریكا دەڵێت، “پێشمەرگە زانیاریی هەواڵگریی بەرچاوی لەبارەی جموجووڵەكانی داعش لە باشووری هێڵی هاوئاهەنگی دابینكردووە”، هێڵی هاوئاهەنگی لە راپۆرتەكەدا مەبەست لەو بۆشاییەیە كە دەكەوێتە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی عێراق.

بە گوێرەی راپۆرتەكە، لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، “زۆربەی ئۆپەراسیۆنەكانی رۆژانە، ئاسایی و رۆتینەكانی دژی داعشیان لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە و سەرنجی زۆریشیان لەسەر هێڵی هاوئاهەنگی بووە، ئەو ئۆپەراسیۆنانە پاراستنی ئارامی، لابردنی مین، چاككردنەوەی خاڵەكانی چاودێریی خاڵە كاتییەكانی پشكنین و كاری كۆكردنەوەی زانیارییان لەخۆگرتووە.”

راپۆرتی پشكنەری گشتیی ئەمریكا بە شێوەیەكی ئەرێنی باس لە یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا دەكات و ئاماژە بەم خاڵانەی خوارەوە دەكات:

• وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام بووە لە گواستنەوەی پێشمەرگە لە یەكەكانی 70 و 80ەوە بۆ لیوا هاوبەشە بێلایەنەكانی ژێر كۆنترۆڵی وەزارەت، ئەوەش وەكو بەشێك لە چاكسازییەكانی وەزارەتەكە كە سەرقاڵی ئەنجامدانیانە بۆ یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لە ژێر یەك فەرماندەییدا.

• وەزارەتی پێشمەرگە 5 هەزار و 500 پێشمەرگەی لە یەكەی 80ەوە گواستووەتەوە لیوا هاوبەشەكان.

• وەزارەتی پێشمەرگە پلانی هەیە لە چارەكی كۆتایی ئەمساڵدا پێشمەرگەی زیاتر لە یەكەی حەفتاوە بباتە نێو لیوا هاوبەشەكان. * وەزارەتی پێشمەرگە دەیەوێت هێزەكانی پێشمەرگە لە ژێر چەتری خۆی یەكبخات، بەڵام “ئێستا گواستنەوەی هێز لە یەكەكانی 70 و 80 بۆ نێو لیوا هاوبەشەكان سنوورداركردووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی كە ئەو مووچەیەی ئەمریكا بە پێشمەرگە دەیدات لە 60 ملیۆن دۆلار بۆ هەر سێ مانگ جارێك سنوورداركراوە”.

• هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە چارەكی سێیەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 49 ملیۆن دۆلاری وەكو مووچە داوەتە لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە، “دەكرێت ئەم بڕە زیادبكرێت، چونكە بڕیاربوو چوار فەرماندەی بەتالیۆن بچنە ریزی لیوا هاوبەشەكان.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا