ئوسامە بن لادن “زیندووە”

پۆڵەتیك پرێس:
دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا لەتویتێكدا، بانگەشەی ئەوەی كردبوو، كە “ئوسامە بن لادن هێشتا زیندووە، ئەوەی لەو كردەوەیەشدا كوژرا تەنیا بەدیلێك بوو”، ئەمەش مشتومڕێكی زۆری لەئەمریكا دروست كردووە.

ئەو تویتەی ترامپ دووبارەكردنەوەی تویتی بەستەرێكی تر بووە، كە پشتگیری هەڵمەتەكانی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ هەڵبژاردنەكان دەكات، كە دواتر راگەیەنرا، ئەو تویتە هی ترامپ نییە.

ئەو تویتە كاردانەوەی چالاكوانانی لێكەوتەوەو وێنەی ئەو تویتەشیان بڵاوكردەوە، دەیسەلماند ترامپ دووبارە پۆستی كردووەتەوە، كە دواتر ئەو تویتە سڕاوەتەوە

ڕابێرت ئۆنیل، ئەندامی تیمی شانەی 6، ئەو تیمەی ئوسامە بن لادنی سەرۆكی رێكخراوی قاعیدەیان كوشت، بە گاڵتەجاڕییەوە لەكومێنێت نووسی: ئایا دەكرێت ئوسامە بن جۆنسۆنمان كوشتبێت؟

ئۆنیل هەروەها نووسیویەتی: ترامپ دەزانێت ئەو كاتە چی ڕوویدا، بەرزترین پلەی ئەمنیشی لە وڵاتدا هەیە، بۆیە دەتوانێت دەستی بگات بە زانیاری و وێنەی دەزگا هەواڵگرییەكان، لەبارەی سەلماندنی كوشتنی ئوسامە بن لادن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا