جموجوڵەكانی سوپای ئەمریكا لەسوریاو رۆژئاوای كوردستان گومانی دروست كردووە

پۆڵەتیك پرێس:
ئاژانسی هەواڵی سانای سوری بڵاویكردەوە، هێزەكانی ئەمریكا بەكاروانێكی 50 ئۆتۆمبیلی لەباكووری سوریا كشاونەتەوەو كشانەوەكەش جێگەی گومانە.

ئاژانسەكە بڵاویشیكردەوە، كە هێزەكانی ئەمریكا لەنێو ڕێوشوێنێكی تونددا كشاونەتەوە، كە چەند ئۆتۆمبیلێكی سەربازیش كاروانەكەیان پاراستووە.

تائێستا وەزارەتی بەرگری ئەمریكا هیچ روونكردنەوەیەكی لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی لەسوریاو رۆژئاوای كوردستان هیچ روونكردنەوەیەكی نەداوەو ئەوەش گومانی زیاتری لەسەر كشانەوەكە دروست كردووە.

كاروانە سەربازییەكەی ئەمریكا لەرێگەی دەروازەی سنووری نێوان عێراق‌و سوریا بەرەو بەغدا كشاونەتەوەو دیارنییە ئەو هێزە لەكوێ‌ جێگیردەكرێن.

حكومەتی سوریا ئەمریكا تۆمەتبار دەكات وڵاتەكەی داگیركردووەو نەوتی سوریا بەشێوەی قاچاغ هەناردە دەكات‌و داوای كشانەوەیان دەكات.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا لە كۆتایی ساڵی 2019دا پلانێكی بۆ كشانەوەی سەربازانی وڵاتەكەی، كە پێشتر لە سوریا بڵاوبووبوونەوە پەسەند كرد، بەڵام دواتر بڕیاری دا كشانەوەكە سنووردار بكات، ئەوەش لە ئەنجامی فشاری ئەندامانی ئیدارەكەی‌و چەند هەزار سەربازێكیشی هێشتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا