پۆڵەتیك پرێس
نەورۆزی ئەمساڵ رابەری شۆڕشی ئێران عەلی خامنەیی، هاوشێوەی ساڵی رابردوو ڕۆژی یەكەمی نەورۆز _ خاكەلێوە نەچووە مەشهەد و بە ڕەچاوكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان لە رێگەی تەلەفزیۆنەوە پەیامی نەورۆزی بە خەڵكی ئێران گەیاند.
لە بەشێكی پەیامەکەیدا كە تایبەتبوو بە پرسە ناوخۆییەكان و پەیوەندییەكانی ئێران لەگەڵ وڵاتان بەتایبەتی ئەمریكا ، دەربارەی پەیوەندییەكانی ئێران و ئەمریكا خامنەیی وتی: گوشاری زۆرینەی ئیدارەی پێشووی ئەمریكا شكستی هێناوە و ئیدارەی نوێش بیەوێت هەمان رێگا بگرێتەبەر شكست دەهێنێت.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا وتی: بڕوامان بە قسە و بەڵێنی ئەمریكاییەكان نییە و دەبێ بە كردەوە بێت، سەرەتا پێویستە ئەمریكا گەمارۆكان هەڵوەشێنێتەوە دواتر راستی و دروستی بەڵێنەكانیان تاقی دەكەینەوە.