هاوپەیمانان: 35 هەزار هێرش دژی داعش ئەنجامدراوە

پۆڵەتیك پڕێس:

وتەبێژی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان بۆ لێدانی داعش هاوكاری باشی پێشكەشكردووە.

مایێڵز كاگینز وتەبێژی هاوپەیمانان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ڕونیكردەوە، 35 هەزار هێرشیان لە دژی چەكدارەكانی داعش ئەنجامداوە و شەڕی داعش، شەڕێكی سەخت بووە.

ئاشكراشیكرد، هاوپەیمانان هەشت بنكەی سەربازییان ڕادەستی هێزە عێراقییەكان كردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، 300 پێشمەرگە و سەرباز بۆ لێدانی داعش ئامادەن، پێویستی بە هێزی هاوپەیمانان نەماوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا