شێواندنی گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە شنگال ناڕەزایەتی لێدەكەوێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای هەواڵگری عێراق لە ناوەندی قەزای شنگال گۆڕێكی بە كۆمەڵ دەشێوێنێت، قائیمقامی قەزاكە بە وەكالەت دەڵێت، تێكدان و شێواندنی ئەو گۆڕە كارێكی ناڕەوا و نا مرۆڤانەیە.

فەهد حامد، قائیمقامی قەزای شنگال بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە چەند رۆژی رابردوو دەزگای هەواڵگری عێراق بە مەبەستی دانانی چەند كابینەیەك لە ناوەندی قەزای شنگال دەستی بە كاركردن كرد، دوای ئەوەی ئاگادارمان كردەوە كە ئەو شوێنەی كابینەكانی تێدا دادەنێن گۆڕێی بە كۆمەڵە بەڵێنیاندا لەو شوێنەدا كابینەكان دادەنێن.

قائیمقامی قەزای شنگال بە وەكالەت وتی: بەڵام دواتر بە شۆفڵ هاتن و شوێنەكیان تێكدا و بەڵێنەكەیان نەبردە سەر.

باسی لەوەشكرد، تێكدان و شێواندنی ئەو گۆڕە بەكۆمەڵە جێگەی نیگەرانییانە و بە كارێكی نامرۆڤانە و ناڕەوای دەزانن.

روونیشیكردەوە لە قەزای شنگال نزیكەی 80 گۆڕی بەكۆمەڵ هەن كە زیاتر لە حەوت هەزار روفاتیان تێدایە، كە تا ئێستا تەنها روفاتەكانی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی كۆجۆ دەهێنراونەتەوە و پشكنینیان بۆكراوە.

جێی ئاماژە ئەو شوێنەی تێكدراوە، لە 29 ئابی 2019 لەلایەن رێكخراوی ئێزیدی بۆ دۆكیۆمێنتكردنی بەڵگەنامەكان لە شنگال وەكو گۆڕی بە كۆمەڵ تۆماركراوە.

داعش لە ئابی 2014 هێرشیكردە سەر قەزای شنگال زێدی مێژویی ئێزیدییەكان و لە شەوو رۆژێكدا بەبێ بەرگری هێزە ئەمنییەكانی سەر بە حكومەتی هەرێم و عێراق كۆنترۆڵیكرد، ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتووانی قەزاكەی شەهید كرد و بەشی زۆری ژن و منداڵەكانیشی بەدیل گرت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا