ژمارەیەک لایەنگری داعش دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

ئاژانسی هەواڵگری عێراق بڵاویکردەوە، لەمیانی چەند ئۆپراسیۆنێکدا لە پارێزگای ئەنبار 24 کەس بە تۆمەتی کاری تیرۆر دەستگیرکران.

لە بەیاننامەکەی ئاژانسی هەواڵگریدا هاتووە، ئەو 24 کەسە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر بەتۆمەتی هاوسۆزی لەگەڵ رێکخراوی چەکداری داعش دەستگیرکراون.

ئەوەش هاتووە، دەستگیرکردنەکە بەپێی یاداشت و فەرمانی دادوەری لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای ئەنبار لەمیانی پڕۆسەیەکدا کە ماوەی 30 رۆژە بەردەوامە، جێبەجێکراوە.

لەگەڵ ئەوەی لەماوەی رابردوودا لە عێراق سەرکەوتن بەسەر داعشدا راگەیەندرا، بەڵام تا ئێستاش بەشێک لە شانە نوستووەکانی ئەو رێکخراوە چەکدارییە لە ناوچە جیاجیاکانی عێراقدا ماون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا