بەرپرسی بەشی زەكاتی داعش لەبەغدا دەستگیر دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:
هێزە ئەمنییەكانی عێراق سەركردەیەكی داعشیان لەگەڵ سێ لەیاریدەدەرەكانی لە بەغدا دەستگیركرد.

بەپێی زانیاری میدیای عێراقی ئەو سەركردەی رێكخراوی داعش بەرپرسی نووسینگەی زەكاتی رێكخراوەكە بووە بۆ ئەو بەناو “لەویلایەتی راوە لە كەرتی فورات”، كە سێ لە یاریدەدەرەكانی لەگەڵی بوون‌و لە گەڕەكی دۆرە شاری بەغدا دەستگیر كراون.

وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش لەو بارەوە راگەیەنراوێكی بڵاوكردووەتەوەو رایگەیاندووە، لەبەردەوامی گەڕان بەدوای چەكدارانی داعش، توانیویانە، ئەو سەركردەو هاوكارەكانی دەستگیربكەن، ئەوەش لەسەر بنەمای چەند زانیارییەكی هەواڵگری.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئاماژە بەوەش كراوە، كە ئۆپەراسیۆنەكە دوای پێكهێنانی تیمێكی تایبەتمەند و بەدواداچوون و بۆ ماوەیەكی زۆر لەنێوان ناوچەكانی پایتەختدا توانیویانە ئەو داواكراوانە دەستگیربكەن.

لەراگەیەنراوەكە باسی ئەوەش كراوە، ئەو سەركردەو هاوكارەكانی داعش، چەند كردەیەكی تیرۆرستیان ئەنجامداوەو بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتریش دۆسییەكانیان رەوانەی دادگا كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا