پۆڵه‌تیك پرێس
ده‌سته‌ى خانمانى ناڕازى له سلێمانى ده‌ستیان به گردبونه‌وه و خۆپیشاندان كرد، له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا چوار داواكارى ئاڕاسته‌ى حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن.
بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند ته‌وه‌رێك كۆبێته‌وه، به‌گوێره‌ی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌پاش كۆبوونه‌وه‌كه لیستی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت.
ده‌سته‌ى خانمانى ناڕازى له به‌یاننامه‌كه‌دا داوا ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ى له خۆپیشاندانه‌كاندا ته‌قه‌یان كردوه و بونه‌ته هۆى برینداربوون و شه‌هیدكردنى خۆپیشانده‌ران بدرێنه دادگا، هه‌روه‌ها هۆشداریی له شكستى كه‌رتی په‌روه‌رده و دابه‌زینى زانست و زانیارى خوێندكاران و شكۆى مامۆستا‌و ناوه‌نده‌كانى خوێندن ده‌ده‌ن.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا دواده‌كه‌ن حكومه‌ت ڕه‌وشى دارایى و پێدانى موچه به فه‌رمانبه‌ران ئاسایى بكاته‌وه، موچه نه‌دراوه‌كان و پاشه‌كه‌وت بگێڕێته‌وه و 30 رۆژ جارێكیش موچه دابه‌شبكات.