پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی سودان جەختی لەوەکردەوە، عەبدوڵـڵا حەمەدۆک گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەکەی خۆی لە خەرتوم.
لایخۆیەوە عەبدولفەتاح بورهان، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی راگوزەر رایگەیاند، “شەوی سێشەممە عەبدوڵـڵا حەمەدۆک، سەرۆک وەزیرانی سودان گەڕاوەتەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی لە خەرتوم”.
وتیشی: نوسینگەی سەرۆک وەزیران جەختی لەوەکردووەتەوە کە ژمارەیەک لە وەزیران و سەرکردایەتی سیاسی هێشتا نازانرێت لەکوێن و دەستگیرکراون.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی 25ی ئەم مانگە لە کودەتایەکدا دژی دەسەڵاتدارانی سودان ژمارەیەک بەرپرس و وەزیری حکومەتی ئەو وڵاتە بە سەرۆکایەتی عەبدوڵـڵا حەمەدوک و بەرپرسانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سودان دەستگیرکران.