قوباد تاڵەبانی خانوویەك پێشكەش بە خوێندكارە زیرەكەكەی هەڵەبجە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی خانویەكی بۆ خێزانی بوشرا بایەر، خوێندكارە زیرەكەكەی هەڵەبجە دابینكرد.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا شوێنی نیشتەجێبوون بۆ خێزانی بوشرا بایەر عەبدولرەحیم دابین بكات كە لە خانوویەكی كۆنی سەر بە تەندروستیی هەڵەبجەدا بوون.

نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت بریاریداوە بە دابینكردنی شوێنێكی نیشتەجێبوون بۆ خێزانی بوشرا بایەر عەبدولرەحیم كە لە خانوویەكی كۆنی تەندروستیدا بوون.

بوشرا پۆلی 12ی ئامادەیی بەنمرەی 96.6 لە هەڵەبجە تەواوكرد، باوك و دایكی بە كرێكاری و نانكردن بژێویی ژیانیان دابین دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا