نرخی وێنەکەی دۆناڵد ترەمپ لە زینداندا گەشتە ملیۆنان دۆلار

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە زینداندا لە کاتی ناساندنی وەک تاوانبار 11 ملیۆن دۆلار قازانجی کرد.

رۆژی یەکشەممە، ستیڤن جۆنگ وتەبێژی هەڵمەتی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبونەوەی تەنها وێنەیەکیەوە لە زینداندا، ترەمپ لە ماوەی دوو رۆژدا 11 ملیۆن دۆلار قازانجی کردووە.

ترەمپ رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی ساڵی 2020 لەلایەن پۆلیسی ویلایەتی جۆرجیاوە راگیرا و وەکو تۆمەتبار وێنەی گیرا، دواتر بە کەفالەتی 200 هەزار دۆلار ئازادکرا.

ترەمپ بووە یەکەمین سەرۆک لە مێژووی ئەمریکادا وەکو تۆمەتبار وێنەی بگیرێت کە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکەدا دەنگیدایەوە.

رۆژی شەممە لە کالیفۆرنیا، رۆژنامەوانان پرسیاریان لە بایدن کرد کە چ قسەیەکی لەسەر وێنەکەی ترەمپ هەیە؟ سەرۆکی ئەمریکا بە پێکەنینەوە وتی، “لە تەلەفزیۆن بینیم، کەسێکی قۆزە، کەسێکی سەرسوڕهێنەرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا