ئەم بابەتە 30 جار بینراوە
پۆڵەتیك پرێس:
ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە، لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ پۆڵەتیك پرێس باس لەداواكارییەكانیان بۆ حكومەتی عێراقو هەرێمی كوردستان دەكاتو دەڵێت: دەبێت بەغدا بەفەرمی دان بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بنێت.
ئازاد تۆفیق لەو چاوپێكەوتنەكەی پۆڵەتیك پرێس باس لەو یاداشتانە دەكات، كە ئاراستەی حكومەتی عێراقو هەرێم كردووەو دەشڵێت: هەڵەبجە لەكاتێك بڕیاری بەپارێزگابوونی بۆ دەرچوو، قەیرانی ئابووری بەرۆكی هەرێمی گرت، ئەوەش وایكرد، ئاوەدانكردنەوەی شارەكە دوابكەوێت.
هەروەها باس لەپرسی موچەی فەرمانبەران دەكاتو جەخت دەكاتەوەو دەڵێت: ئێستاش دەیڵێمەوە، بۆ خۆم نانی تاڵ بخۆم، داوای موچە لەبەغدا ناكەمو لەسەر حكومەتی هەرێمیش ئەركە موچەی فەرمانبەرانی بدات.