نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

جارێکی دیکە بەهۆی مەترسییەکانی کەمبوونەوەی داواکارییەکان لەگەڵ زیادبوونی رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەئاسیا نرخی نەوت دابەزی.

رۆژی چوارشەممە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 68 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەر بەپێی ئەو ئاژانسە، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 64 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی سێشەممە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە بەجۆرێک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 70 دۆلاری تێپەڕاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا