دەرماڵەی خوێندكاران خەرج دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی بڕیاریدا مانگانە 40 هەزار دینار بداتە ئەو قوتابیانەی ناوەوەی شار كە لە زانكۆ لاین وەرگیروان و 60 هەزار دیناریش بداتە ئەو قوتابیانەی كە لە دەرەوەی شار لە زانكۆ لاین وەرگیراون.

لە بڕیارەكەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، خەرجكردنی مانگانە 40 هەزار دینار وەك پاڵپشتی بۆ قوتابیان و خوێندكارانی ناوەوەی شار، ئەوانەی لە زانكۆلاین وەرگیراون.

هەروەها خەرجكردنی مانگانە 60 هەزار دینار وەك پاڵپشتی بۆ قوتابیان و خوێندكارانی دەرەوەی شار، ئەوانەی لە زانكۆ لاین وەرگیراون.

ئەوەشخراوە ڕوو ئەم پاڵپشتییە لە رێكەوتی 1-1-2022 بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 خەرج دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا