پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی دژەتیرۆری کوردستان و هێزەکانی هاوپەیماناندا، تیرۆرستێک دەستگیرکرا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەزگای دژە تیرۆری کوردستان کە رۆژی پێنجشەممە 15ـی شووباتی 2015 بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت، بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگریی وورد و لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی نێوان هێزەکانی دژەتیرۆری کوردستان و هێزەکانی هاوپەیمانان تواندرا لە سنووری ناحیەی ئاغجەلەر، تیرۆرست (م، ا ، ج) کە لەدایکبووی ساڵی 1985ی ناوچەی بلد لە پارێزگای سەڵاحەدینە، دەستگیربکرێت
بەگوێرەی زانیارییەکانی راگەیەندراوەکەی دژەتیرۆری کوردستان، ناوبراو پێشینەی کاری تیرۆرستیی هەبووە لەناو ڕێکخراوی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامیی (داعش) چەندین چالاکیی تیرۆرستی ئەنجامداوە.
دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، پاش دەستگیرکردنی تیرۆرستەکە، لە ئێستادا رادەستی یاساکراوە بەمەبەستی بە سزاگەیاندنی.