ئەمریكا.. بەهۆی تەقەكردنەوە چەند كەسێك كوژران‌و برینداربوون

پۆڵەتیك پرێس:
میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە،لە ئەنجامی تەقەكردنێك لەویلایەتی ئەریزۆنای ئەمریكا ژمارەیەك كەس كوژران‌و برینداربوون.

میدیاكان بڵاویشیانكردەوە، هێزەكانی فریاكەوتن لەناوچەی فۆنیكس لە ئەریزۆنا گوێبستی تەقەكردن بوون.

لەبارەی ژمارەی قوربانییەكان، میدیا ئەمریكییەكان وردەكاری زیاتریان نەخستووەتەڕوو، پۆلیسیش دەستی بەلێكۆڵینەوە كردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی 20ی ئەم مانگە لەئەمریكا جۆ بایدنی سەرۆكی هەڵبژێراوی ئەمریكا دەست بەكار دەبێت‌و بەو هۆیەشەوە لەچەند ناوچەیەك باری نائاسایی راگەیەنراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا