وەزیری پێشمەرگە داوایەك ئاڕاستەی وەزیری دارایی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری پێشمەرگە لە رێگەی نوسراوێكەوە داوا لە وەزیری دارایی هەرێم دەكات بەبێ لێبڕین موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بكەن.

لیوا قارەمان شێخ كەمال جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، بەهۆی نەگەیشتنی پارەی موچەی لیوا هاوبەشەكان لەلایەن ئەمریكاوە وەزیری پێشمەرگە بەفەرمی نوسراوێكی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی كردووە بۆئەوەی تا ئەوكاتەی هاوكارییەكان دەگات موچەیەكیان بەبێ لێبڕین بۆ خەرج بكرێت.

وتیشی، “تائێستا دیار نییە كەی ئەو موچانەیان پێدەدرێت، هەركاتێك پارەكە خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەت دەست بەدابەشكردنی دەكەین، تەنها هۆكاری دواكەوتنی نەگەیشتنی پارەكەیە لەلایەن ئەمریكاوە”.

بڕیار بوو پێنج شەممەی رابردوو سێ موچەی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە دابەشبكرێت، بەڵام بەهۆی نەگەشتنی بڕە پارەی هاوكاری ئەمریكاوە نازانرێت كەی لیوا هاوبەشەكان سێ موچەكە وەردەگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا