جووتیار عادل: شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ بەشێك لە میدیا عەرەبییەكان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پێشبینی دەكرێت لەو ماوەیەدا شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكاتەوە.

رۆژی 24ی كانوونی یەكەمی 2023 جوتیار عادل، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند: گفتوگۆكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق بەردەوامە، ئامانجمان جێبەجێكردنی دەستوور و پاراستنی فیدڕاڵیزمە، پێشبینییش دەكرێت جارێكی دیكە شاندێكی هەرێمی كوردستان بچێتەوە بەغدا، لەسەر كۆمەڵێك پرسی یاسای بودجە، مووچە، نەوت و غاز و ناوچە جێناكۆكەكان گفتوگۆ بكەن.

لەبارەی بودجەوە، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری وتی: ئێمە جەخت لە ناردنی بەشەبودجەی هەرێم دەكەینەوە، كە لە یاسای پەسەندكراوی بودجە دەرچووە و لە ماوەی رابردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندییەكانی جێبەجێ كردووە؛ گرنگە پرسەكە بە بابەتە سیاسییەكانەوە نەبەسترێتەوە و چارەسەر بكرێت.

لە وەڵامی ئەو پرسەی كە بەغدا لە بەرانبەر ناردنی بودجەدا، داوای گەڕانەوەی داهاتە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، جوتیار عادل باسی لە یاسای ئیدارەدانی دارایی كرد كە لە ماددەی 29دا دەڵێت: ئەگەر پارێزگایەك یان هەرێمێك داهاتەكانی رادەست نەكات، لە بەشی خۆیدا لە بودجە لێی دەبڕدرێت. ئەمە یاسایە و ئەو پرسەی چارەسەر كردووە؛ كەواتە پێویستە جێبەجێ بكرێت. بەڵام بەداخەوە تەنیا جەخت لە ڕادەستكردنی داهاتەكان دەكرێتەوە و ئەو یاسایە پشتگوێ خراوە.

لەبارەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان، جوتیار عادل رایگەیاندووە: حكومەتی هەرێمی كوردستان دەیەوێت هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا