واشنتۆن 250 ملیۆن دۆلار دەداتە عێراق

پۆڵەتیک پرێس

هەژار عومەر ئیسماعیل، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دۆسیەی ئاسایش و بەرگری لە دیالۆگی ستراتیژی نێوان واشنتۆن و بەغدا رایگەیاند، ئەمریکا بڕی 250 ملیۆن دۆلاری پێشکەش بە عێراق کردووە.

رۆژی هەینی هەژار عومەر ئیسماعیل لە بەیاننامەیکی وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاند، بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی دۆسیەی پاراستنی سنوری نێوان عێراق و سوریا، ئەمریکا بڕی 250 ملیۆن دۆلاری پێشکەش بە عێراق کردووە.

باسی لەوەشکرد، دیالۆگی ئەمجارەی نێوان ئەمریکا و عێراق تایبەت بوو بە کاراکردنی ئەنجامی دانوستانەکانی پێشووی نێوان هەردوو وڵات و وتیشی: گفتوگۆ لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە ئاسایش و وزە و تەندروستیی کراوە.

رۆژی 7ی نیسان میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، خولی سێیەمی دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەڕێوەدەچێت و هەردوولا تاوتوێی دۆسیەکانی ئەمن و روبەڕوبوونەوەی تیرۆر دەکەن.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا