مامۆستایانى ناڕازى راگه‌یه‌ندراوێكیان له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى بڵاوكرده‌وه‌

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئه‌مشه‌و له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسیدا مامۆستایانى ناڕازى راگه‌یه‌ندراوێكیان له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى له‌سه‌ر پرسى مووچه‌ى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بڵاوكرده‌وه‌ و كۆتاییان به‌ بایكۆت و ناڕه‌زایه‌تى هێنا.

مامۆستایانى ناڕازى له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا رایانگه‌یاند: مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازى چه‌ندین ساڵه‌ به‌شێوه‌یه‌كى ئاشتییانه‌و سه‌رده‌مییانه‌ به‌رده‌وام بووین له‌ داواكردنى مافه‌كانمان و بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش 83 جار خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیمان، له‌ پارێزگاكانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانى گه‌رمیان و راپه‌ڕین ئه‌نجامداوه‌، كه‌ نه‌مانهێشت هیچ كه‌س و هێزێكى سیاسى و حزبى تێكه‌ڵمان بن و بۆ مه‌رامى سیاسى خۆیان شه‌قام به‌كاربهێنن.

ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، له‌ ده‌ ساڵى رابردوودا به‌شێوازێكى سه‌رده‌مییانه‌ داواى مافه‌كانمان له‌لایه‌نى په‌یوه‌ندیداركرد به‌ڵام نه‌ك هه‌روه‌ڵامیان نه‌داینه‌وه‌ به‌ڵكو هه‌رچى تۆمه‌ت و ناوزڕاندن هه‌بوو خستیانه‌ پاڵمان هه‌ربۆیه‌ دواى بێهیوابوونمان له‌ حكومه‌تى هه‌رێم ناچاربووین له‌دادگاى فیدراڵى سكاڵایان له‌دژ تۆماربكه‌ین، تاله‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ به‌مافه‌كانمان بگه‌ین.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، دواى سكاڵاكردن و سه‌ردانیكردنى ده‌یانجار له‌ نوێنه‌رانى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازى و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك بۆ به‌غدا ئه‌مڕۆ دادگاى فیدراڵى حكومه‌تى عێراقى ناچاركرد كه‌ راسته‌وخۆ مووچه‌ى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌ رێگه‌ى بانكه‌ عێراقییه‌كانه‌وه‌ دابه‌ش بكات و مووچه‌ى سێ مانگى ساڵى رابردوو سه‌رف بكات.

له‌كۆتاییدا مامۆستایانى ناڕازى كۆتایی هاتنى بایكۆت و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان راگه‌یاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا