پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامێکی دەستەی داکۆکی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم ناوەڕۆکی سەردانەکەیان بۆ بەغدا ئاشکرادەکەن و دەڵێن، ئەندامانی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جەختیان لەوە کردووەتەوە کە دەبێت “لەکاتی خۆیدا و هەموو 30 رۆژ جارێک” مووچە وەربگرن.
م. نەجمەدین محەمەد، ئەندامی دەستەی داکۆکیی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی دەڵێت، “لەسەردانەکەماندا بۆ بەغدا، لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پرسی مووچە و شایستەداراییەکانی فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێم کۆبووینەوە”. وتیشی، “لە کۆبوونەوەکەدا، ئەندامانی لیژنەی دارایی جەختیان لە پێویستی دابەشکردنی مووچەی فەرامبەران و موچەخۆرانی هەرێم کردەوە لە کاتی خۆیدا و هەر 30 رۆژ جارێک.
هەروەها راشیگەیاند، ئەندامانی لیژنەی دارایی جەختیانكردووەتەوە كە سیستمی مووچە بەپێی یاسا یەك سیستمە و بەڵێنیانداوە كە مووچەی فەرمانبەران بە شێوەی كارت و بە ئەلیكترۆنی دابەشبكرێت كە ئەوەش هەنگاوێكە بۆ جیاكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە كێشە سیاسییەكان و بتوانرێت مانگانە لە كاتی خۆیدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابەشبكرێت.