ئاگادارییەک لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە بۆ هاووڵاتیان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند، “ڕۆژانی 7 و 8ی ئابی 2022 گەشتیاران ناتوانن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان سەردانی ئێران بکەن”.

کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە ئاماژەی بەوەکرد، بۆ ئەو گەشتیارانەی کە بە نیازن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی ئێران بکەن، لە لایەن بەرپرسانی ناو گومرگی ئێرانەوە ئاگادار کراوین بە بۆنەی هاتنی مانگی محرم بە تایبەتی لە رۆژانی (تاسوعاو عاشورا) کە دەکاتە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە ڕێکەوتی 7 و 8ی ئابی 2022 بەشێوەی کاتی تەنیا بۆ ئەم دوو رۆژە رێگا نادرێت هاووڵاتیان بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی ئێران بکەن”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشی خستەڕوو، لەو دوو ڕۆژەدا هاووكاتیان بە بێ ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان دەتوانن گەشتی ئێران بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا