مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، سێشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی نیسانی لیوا هاوبەشەکان دابەشدەکرێت.

ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستا خشتەی مووچەی فەرمانبەران ئامادەنەکراوە و چاوەڕێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەکەن سەبارەت بە گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا.

پێشتر هونەر جەمال، بەرپرسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ئاشکرایکرد، هەموو هەوڵێک دەدەن دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دوانەکەوێت و بۆ دابەشکردنی مووچە گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا