لیژنەی چارەسەركردنی كێشەی گوندی پەڵكانە سەردانی كەركوك دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەیەكی بەدواداچون بۆ چارەسەركردنی كێشەی گوندی پەڵكانە رایگەیاند، بە ئامانجی رێگریكردن لە نزیكبوونەوەی سوپا لە گوندەكە، ئەم هەفتەیە سەردانی كەركوك دەكەن.

هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی ڕاگەیاند، وەك لیژنەكە تائێستا كۆبونەوەی خۆیان نەكردووە تا ئەمڕۆ سەردانی كەركوك بكەن.

وتیشی، “دوای ئەو جموجوڵە نادروستانەی لە ناوچەی سەرگەڕان و پەڵكانە رویدا گەڕانەوەی تەعریب و پێشێلكردنی ئەو بنەمایەی عێراقی نوێی لە سەر پێكهێنراوە بەتایبەت پرسی مادەی 140 ئەوانە وایكردوە ئەو گرژیانە دروستبێت”.

ئاماژەی بەوەكرد، هەوڵی جددی بۆ ڕێگریكردن لە هاوردەكردنی عەرەبی هاوردە و چارەسەركردنی كێشەكانی ئەو گوندانە دەدەن، پێشتریش لەگەڵ وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی عێراقدا گفتوگۆیان لەوبارەیەوە كردووە ئەوە بابەتێكی یاساییە و پێویستە بەشێوەیەكی یاسایی و دەستوری چارسەر بكرێت.

ئەمە دوای ئەوەدێت، لە ساڵی 2017 وە تائێستا چەند جارێك گرژی لەنێوان كوردی دانیشتوی گوندەكانی پەڵكانە و سەرگەڕان و عەرەبە هاوردەكان رویداوە و تائێستاش كێشەكە بەچارەسەرنەكراوی ماوەتەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک