بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی ئامادەی هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکی خەڵکە سەربەرزەکەمانە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری بەڕێزی سێ قوربانییەکەی ئەمڕۆی دهۆک دەکەین و هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، دڵمان لای خەڵکی هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستانە کە بەهۆی لافاوەوە زیانمەندبوون، بەتایبەت دهۆکی خۆشەویست.

‏ بافڵ جەلال تاڵەبانی، راشیگەیاند، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری بەڕێزی سێ قوربانییەکەی ئەمڕۆی دهۆک دەکەین و هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ‏یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکی خەڵکە سەربەرزەکەمانە، سوپاس و پێزانینیش ئاڕاستەی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە ماندوونەناسانە لەم رۆژە سەختەدا لەخزمەت هاونیشتمانییاندا بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا