بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆبوونەوەیەكی گرنگ ئەنجامدەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاش كەمێكیتر لە ماڵی مام لە بەغدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی دەكات لەسەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و موسەننا سامەڕائی سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم و رەیان كلدانی سەرۆكی بزووتنەوەی بابلیون.

وابڕیارە كۆبوونەوەیەكی گرنگ بەڕێوەبچێت.

ماوەی زیاتر لە هەشت مانگە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دراوە، تائێستا نەتوانراوە سەرۆككۆمار هەڵببژێردرێت و كابینەی نوێی حكومەت پێكبهێنرێت.

پێشتر موقتەدا سەدر لەگەڵ هەریەكە لە پارتی و سوننەكان هاوپەیمانی رزگاری نیشتمانی راگەیاند بە ئامانجی پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی بە وتەی خۆیان، بەڵام موقتەدا سەدر لە پرۆسەی سیاسی عێراق پاشەكشەی كرد و پەرلەمانتارەكانی دەستیان لەكاركێشایەوە، بەمەش حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی پێكنەهێنرا، ئەوەی سەدر دەیویست پێكنەهات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا