بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە توندی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەكەی شاری كرمان دەكەم

پۆڵەتیك پرێس

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا ئیدانەی كردەوە تیرۆرستییەكەی شاری كرمانی ئێرانی كردوو پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادە و كەس و كاری قوربانییەكان و گەلی ئێران كرد.

دەقی پەیامەكە:

بە توندی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەكەی شاری كرمان دەكەم و پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی گەلی ئێران و كەسوكاری قوربانییەكان دەكەین.

‏‎ئەركی هەموولایەكە بە یەكگرتووییەوە هەوڵەكانمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان یەكبخەین و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە بپارێزین.

‏‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوسۆزە لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران و هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین.

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی

‏‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا