ڕەیان كلدانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە ئێوەدا تەواوكەری ڕێبازی مام جەلال دەبینین

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕەیان كلدانی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی بابیلۆن بە بۆنەی بوون بە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد و ڕایگەیاند “ناساندتان وەك سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان مژدەیەكی خۆشە بۆ نیشتمان و پیرۆزباییتان لێدەكەم”.

ڕەیان كلدانی، لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەش كردووە كە لە پێشتریشدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانیان وەك كەسایەتییەكی زانا و تێگەیشتوو لە وردەكاری ئاڵەنگارییە سیاسی و كۆمەڵایەتی و نیشتمانییەكان ناسیوە و دڵنیان كە سەركردایەتیكردنی یەكێتی لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە كاریگەری زۆر ئەرێنی دەبێت بۆ هەموو لایەنەكان لە تەواوی وڵاتدا.

لە كۆتایشدا ڕایگەیاند، “لە ئێستادا دەتوانین بڵێین كەسی شیاو لە شوێنی شیاوە و لە ئێوەدا تەواوكەری ڕێبازی پیاوێكی مەزنی وەك مام جەلال دەبینین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا