بافڵ جەلال تاڵەبانی: مامۆستا موحسین هەمیشە لەبەرەی گەل و نەتەوەكەی بوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی بە بۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا موحسن عەلی ئەكبەر پرسەنامەیەكی بڵاو كردەوە و رایگەیاند: مامۆستا موحسن نموونەی شۆڕشگێڕی سەرڕاست، دڵسۆز و بەئەمەك بوو بۆ گەل و خاكەكەی، كە هەر لە سەرەتای تەمەنی لاوێتی وەك گەنجێكی خوێنەواری ژانگرتووی گەرمیانی تێكەڵ بە كۆڕی خەباتی رێكخستن و سیاسی و چەكداری بوو، كە وەك سەركردە و پێشمەرگەیەك هەمیشە لەبەرەی گەل و نەتەوەكەی بوو.

دەقی پرسەنامەكە:

بەبۆنەی كۆچی دوایی هەڤاڵی تێكۆشەر، سەركردە و پێشمەرگەی دێرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و گەلەكەمان، مامۆستا موحسن عەلی ئەكبەر پرسە و هاوخەمی قوڵی خۆمان رادەگەیەنین.

مامۆستا موحسن نموونەی شۆڕشگێڕی سەرڕاست، دڵسۆز و بەئەمەك بوو بۆ گەل و خاكەكەی، كە هەر لە سەرەتای تەمەنی لاوێتی وەك گەنجێكی خوێنەواری ژانگرتووی گەرمیانی تێكەڵ بە كۆڕی خەباتی رێكخستن و سیاسی و چەكداری بوو، كە وەك سەركردە و پێشمەرگەیەك هەمیشە لەبەرەی گەل و نەتەوەكەی بوو، كە بۆ تەنها ساتێكیش لە خەبات و تێكۆشان دانەبڕاوە و لە بەرامبەر هەر ئەركێكیشدا یەكێتییانە، پێشمەرگانە و دڵسۆزانە رایدەپەڕاند.

بۆیە لەدەستدانی هەڤاڵێكی وەهامان جێی نیگەرانیمانە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بە كەسوكاری سەربەرزی، هاوسەنگەر، هاوخەبات و خەڵكی تێكۆشەری خانەقین دەگەیەنین و رۆحی مامۆستای ئازیز، شۆڕشگێڕ و ماندووی رێگای كوردایەتی بۆ هەمیشە شادبێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا