عەبدولخالق تەڵعەت: هەماهەنگی باش لەنێوان پۆلیسی فیدراڵی و هێزە ئەمنییەکانی هەرێم هەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەری هەرێمی كوردستان لە ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان رایگەیاند: لە رووی ئەمنییەوە هەماهەنگییەکی زۆر باش لەنێوان پۆلیسی فیدراڵی و پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان هەیە.

ئەمڕۆ شەممە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق وتی: ئەمڕۆ لە کاتژمێر شەشی بەیانیەوە بە بەشداری هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەرکی پاراستنی بنکەکانی دەنگدان دەستیپێکردووە، لەو ناوچانەی کە پەیوەستن بە دەنگدەرە ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان، لە سلێمانی، هەولێر و دهۆک کە نزیکەی 58 هەزار ئاوارە لەو سێ پارێزگایانە هەن، 37 بنکە لە دهۆک و 27 بنکە لە سلێمانی و 19 بنکەی دەنگدانیش لە پارێزگای هەولێرهەن.

راشیگەیاند: ئەو بنکانەی کە لە هەرێمی کوردستان هەن، بۆ دەنگدەرە تایبەتەکانن ئەوانیش هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان، بەتایبەت ئەو هێزە ئەمنییانەی کە سەر بە عێراقن و لە ناوچە کوردستانییەکانن و هەماهەنگییەکی زۆر باش لەنێوان پۆلیسی فیدراڵی و پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا