پەكەكە رێككەوتنەكەی هەولێرو بەغدا رەتدەكاتەوە

پۆڵه‌تیك پرێس:

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ئه‌گه‌ر بۆچوونی ئه‌وه‌ دروستبوبێت كه‌ ڕێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا سه‌ركه‌وتنه‌ به‌سه‌ر په‌كه‌كه‌، ئه‌وا پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته‌”.

كاوه‌ شێخ موس، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی شه‌نگاله‌وه‌ وتی “ئه‌و بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به‌خه‌ڵكی شه‌نگاله‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌وان بڕیارده‌ده‌ن ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی په‌سه‌ند بكه‌ن یان ڕه‌تیبكه‌نه‌وه‌”.

به‌وته‌ی شێخ موس “ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ دروستبوبێت كه‌ ڕێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا سه‌ركه‌وتنه‌ به‌سه‌ر په‌كه‌كه‌دا، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه‌ شكسته‌ نه‌ك سه‌ركه‌وتن، چونكه‌ ئه‌وه‌ په‌كه‌كه‌ بوو شه‌نگالی له‌ده‌ستی داعش ڕزگاركرد”.

ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌كه‌كه‌ جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی، به‌ته‌نها ئه‌وان شه‌نگالیان ڕزگاركردووه‌ و ڕاده‌ستی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یان كردوه‌ته‌وه‌.

رۆژی هەینی 9ی تشرینی یەكەمی 2019 لەژێر چاودێری مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی قەزای شنگال رێككەوتن، به‌گوێره‌ی بڕگه‌یه‌كی نێو ڕێككه‌وتنه‌كه‌، “ده‌بێت كۆتایی به‌بونی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) و ڕێكخراوه‌كانی نزیك له‌په‌كه‌كه‌ له‌شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری بهێندرێت”.

له‌پاش ڕێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی شه‌نگاله‌وه‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا پێشوازیی له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ كرد و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌یشی نیشاندا بۆ هاوكاریكردنی عێراق بۆ “گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیریی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا