دەسەڵاتی دادوەری عێراق رەخنەی توند لەهەرێمی کوردستان دەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فائق زیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، هەرێمی کوردستان هەماهەنگ نییە لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی لەبارەی رادەستکردنی ئەو داواکراو و هەڵهاتووانەی لەهەرێمن.

فائق زیدان بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، یاداشتی دەستگیرکردن بۆ بکوژانی هیشام هاشمی، شرۆڤەکانی ئەمنی و خۆپیشاندەران دەرچووە و جەختی لەوەشکردەوە، دەسەڵاتی دادوەری لەدۆسیەی ئازادکردنی قاسم موسلیح سەرکردەی ناو دەستەی حەشدی شەعبی نەکەوتووەتە ژێر کاریگەری هیچ فشارێکەوە.

وتیشی: دەسەڵاتی دادوەری پەیوەندیدار نییە بە جێبەجێکردنی ئەو یاداشتانەی دژی بکوژانی هیشام هاشمی دەرچووە و هەندێک لەدۆسیەکانی کوشتنی خۆپیشاندەران بەتایبەتی لە کوت و بابل دەستکەوتیان هەبووە و سزای لەسێدارەدان بۆ بەشێک لەبەرپرسان دەرچووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتی دادوەری لەدۆسیەی ئازادکردنی قاسم موسلیح نەکەوتووەتە ژێر کاریگەری هیچ فشارێک و وتیشی: هەرێمی کوردستان هەماهەنگی نییە لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ لەبارەی رادەستکردنەوەی ئەو داواکراو و هەڵهاتووانەی لەئێستادا لەهەرێمن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا