دانە گاز ئاستی وەبەرهێنان لە هەرێم فراوانتر دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای دانە گاز قایلبوو لەسەر فرۆشتنی دوو کێڵگە نەوتی و گازییەکەی لە میسڕ بە بەهای ٢٣٦ ملیۆن دۆلار بەمەبەستی بەرفراوانکردنی بەرهەمەکانی لە هەرێمی کوردستان.

کۆمپانیای دانە گاز رایگەیاند، بەمەبەستی دانەوەی قەرزەکانی پەیوەست بە گرێبەستە ئیسلامییەکانی ئەم مانگەوە و بەرفراوانکردنی بەرهەمەکانی لە هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە بە فرۆشتنی دوو کێڵگەی نەوتی و گازی لە میسڕ بە بەهای ٢٣٦ ملیۆن دۆلار.

لەوبارەیەوە پاتریک ئالمان بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی ئەم گرێبەستە میسڕییە کۆمپانیای دانە گاز رێگای پێدەدرێت جەخت لە بەرفراوانکردنی بەرهەماکانی لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە، دەشڵێت: بەم هەنگاوە عێراق دەبێتە ناوچەی سەرەکی کار و چالاکییەکانی کۆمپانیاکە.

کۆمپانیای دانە گاز یەکەمین و گەورەترین کۆمپانیای هەرێمییە کە وەک کەرتی تایبەت لە بواری گازی سروشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کار دەکات، ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ٢٠٠٥ لەسەر دەستی ٣٠٠ دامەزرێنەری دیاری وڵاتانی ئەنجومەنی هەماهەنگی کەنداو دامەزرا و رۆژانە بڕی ٦٥ هەزار بەرمیل نەوت و گاز و شلە گازە سروشتییەکان لە چوارچێوەی کارەکانیدا لە میسڕ و هەرێمی کوردستان بەرهەمدەهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا