عەبدولخالق تەڵعەت: ھەرێم و بەغدا لەسەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش رێککەوتوون

پۆڵەتیك پرێس

نوێنەری ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق رایدەگەیەنێت ” ھەرێم و بەغدا لەسەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش رێککەوتوون”.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “لەھەر شوێنێک پێویست بێت، ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق ئەنجام دەدرێت”.

بەوتەی نوێنەرەكەی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی نێوان ھەرێم و بەغدایە، کە وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراقی لە دوایین کۆبوونەوەی خۆیاندا ئەنجامیان داوە و لەئێستادا دەست بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە کراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەچوارچێوەی ئەو رێككەوتنەی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری عێراق دوێنێ یەكەم ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەسنوری كفری و خورماتوو ئەنجامدراو زەبرێكی كوشندە بە داعش گەیەنرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا