پێشمەرگەو سوپای عێراق لیوای هاوبەش دروست دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەم ھەفتەیە دوو لیوای ھاوبەشی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە، دەست بە مەشق و راھێنان بکەن و دواتر لە ناوچە کوردستانییەکان دەستبەکاربن و جێگیر بكرێن.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق بەپۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند، ھەرێم و عێراق سەبارەت بە دروستکردنی دوو لیوای ھاوبەش بۆ ناوچە کوردستانییەکان گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی و بڕیارە لەنزیكترین وادەدا ھەردوو لیواکە دەست بە مەشق و راھێانان بکەن و دواتر بەپێی پێویست بەسەرئەو ناوچانەدا دابەشبكرێن كەمەترسیان لەسەرەو بۆشایی ئەمنیان تێدایە.

بەوتەی نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەیی ھاوبەشی ئۆپەراسیۆنی عێراق بۆ ئەو دوو لیوایەی كە دەست بە مەشق و راھێنان دەكەن و دروست دەکرێن، كەش دانامەزرێنن بەڵكو لەو ھێزانەی ئێستا هەیە لەهەرێم و عێراق بۆ ئەو دوو لیوایە دیاری کراون.

وتیشی، دروستكردنی ئەو دوو لیوایە ھەنگاوێکی گرنگە بۆ ئەوەی بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکان هێمنی بۆ بگەڕێتەوە.

پێشتر بەهۆی دروستبوونی بۆشایی ئەمنی زۆرو زیاد بوونی چالاكییەكانی داعش چوار ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە دیالە و کەرکووک ،مووسڵ، مەخموور پێكهێنراو دروستكردنی ئەو دولیوا هاوبەشەش لەو ناوچانە لەلایەن هێزەكانی ئەمەریكاوە سەرپەرشتی دەكرێن و ئەمریكا سەرپەرشتیان دەكان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا