لەسەر ئەرکی بافڵ جەلال تاڵەبانی باڵەخانەی زانكۆی سەیدسادق بنیات دەنرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە بڕیاری دروستكردنی باڵەخانەیەكی سێ نهۆمی بۆ زانكۆی سەیدسادق دەدرێت،خوێندكارانی ئەو قەزایەش سوپاسی هەڵوێستی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەن.

یەكێك لە نوێنەرانی خوێندكارانی سەیدسادق ئاشكرایدەكات، لە كۆبوونەمان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی كە نزیكەی 10 سەعاتی خایاند، وەك نوێنەری خوێندكارانی ئەو شارۆچكەیە داوام لە بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد كە باڵەخانەیەكی سێ نهۆمی بۆ زانكۆی سەیدسادق لەسەر ئەركی خۆی دروستبكات، ئەویش بەخۆشحاڵیەوە منی بانگ كردە لای خۆی و بەڵێنیدا كە هەر ئەمساڵ ئەو پرۆژەیە لەسەر ئەركی خۆی بخاتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئەیوب سلێمان نوێنەری خوێندكارانی كۆلێژی سەیدسادق وتی: دروستكردنی باڵەخانەیەك بەسەرجەم پێداویستییەكانییەوە بۆ قەزاكە گرنگی خۆی هەیە و جگە لەوەی پرۆسەی خوێندن دەخاتە قۆناغێكی نوێوە، بێگومان جموجوڵێكی ئابووری باشیش دروستدەكات.

ئەوەشی خستەڕوو: باڵەخانەكە لەلایەن شارەوانی سەیدسادقەوە شوێنی بۆ دیاریی كراوەو لەسەر رووبەڕی 12 دۆنم دروستدەكرێت و بەنزیكەی 2000 خوێندكار دەتوانن لەم باڵەخانەیە سودمەندبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا