دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەستی پێكرد

پۆڵەتیك پرێس:
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەدەنگدان لە ژمارەیەك لە ویلایەتەكانی كەناراوەكانی ڕۆژهەڵاتی ئەمریكا دەستیپێكرد.

دەنگدانەكە لەپێنج ویلایەتی ئەمریكا لەوانە نیویۆرك، نیوجێرسی، ڤێرجینیا، كۆنێكتیكت و مەین دەستیپێكردووەو بڕیارە پرۆسەكەش بەردەوامی هەبێت.

لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، سەرنجەكان بەتایبەتی تیشك دەخەنە سەر شەش ویلایەت، بۆ هەردوو حیزب گرنگە‌و بە بردنەوەی ئەو شەش ویلایەتە دەنگانی سەرۆكایەتی ئەمریكا یەكلادەبێتەوە.

ویلایەتی نیمچە یەكلابووەوە لەئەمریكا لە بەرژەوەندی دیموكراتەكان یان كۆمارییەكان، ژمارەیان 14 ویلایەتەو بە شێوەیەكی ئاسایی دەنگ بە دیموكراتەكان دەدەن.

ئاژانسی هەواڵی (AFP)بڵاویكردەوە، لەنیوەشەودا گوندی دیكسڤیل نوچ لەنیو هامپشایر دەستیكردووە بە كردنەوەی سندووقەكانی دەنگدان‌و دەنگ دراوە.

پێش ڕۆژی هەڵبژاردن نزیكەی 100 ملیۆن ئەمریكی دەنگی پێشوەختەیانداوە، دەنگدەران بەهۆی پەتای كۆرونا زووتر دەنگیاندا، بۆ ئەوەی دوور بوون لە قەرەباڵغی .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا