زیاتر لە هەزار ئەفسەر و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لە کارەکانیان دوورخرانەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری ناوخۆی عێراق دەڵێت، لەمساڵدا بە بڕیاری دادگەی سەربازی عێراق زیاتر لە هەزار ئەفسەر و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لە کارەکانیاندوورخراونەتەوە.

عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لەمساڵدا 153 ئەفسەر و 899 کارمەندی هێزە ئەمنییەکان بەهۆکاری جیاجیا لەلایەن دادگای باڵایسەربازیی عێراقەوە لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە و سڕکراون.

شەمەری دەڵێت، ئەو کارمەند و ئەفسەرانە بەهۆکاری سەرپێچیکردن لە یاساو پرەنسیپەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دوورخراونەتەوە کە بەشێکیانپەیوەندییان بە بەکارهێنانی دەسەڵاتی دەزگا ئەمنییەکانەوە هەیە بۆ بەرژەوەندی تایبەت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەستەی دەستپاکی عێراق، ژمارەیەکی زۆر ئەفسەر و کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە تۆمەتی بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانیان بۆبەفیڕۆدانی سامانی گشتیی وڵات و سەرپێچیکردن لە یاسا، بەکارهێناوە. زۆرینەی ئەو کەسانەش رووبەڕووی یاساو دادگا کراونەتەوە و دۆسیەیان لەسەرکراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا