سودانی بۆ روبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لیژنەیەك پێكدەهێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لیژنەیەكی باڵا بۆ روبەڕوبونەوەی گەندەڵی پێكدەهێنێت بە مەبەستی هەڵدانەوەی ژمارەیەكی زۆر لە دۆسیەكانی گەندەڵی و ئەنجامدانی لێپرسینەوە لەو كەسانەی لە گەندەڵی تێوەگلاون.

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران، لەژێر ڕێنمایی ڕاستەوخۆی سەرۆك وەزیران و بە ئامانجی ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی، بەپێی پرۆگرامی وەزاری، بە میكانیزمی نا تەقلیدی كە نەرێنییەكانی پێشو تێدەپەڕێت، رۆژی چوارشەممە 16_11_2022 دەستەی دەستپاكی پێكهێندرا كە لە لیژنەی باڵا روبەڕوبونەوەی گەندەڵی پێكدێت.

ئەوەشهاتووە، ئامانجی ئەو لیژنە باڵایە بە مەبەستی خێراكردنی ڕوبەڕوبونەوەی دۆسیە گەورەكانی گەندەڵی و لێپرسینەوەیە لەو كەسانەی كە لە دۆسیەكانی گەندەڵیدا داواكراون و سامانی گشتی خراپ بەكاردەهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا