فەرەنسا: دەبێت لێپێچینەوە لەگەڵدا رووسیادا بکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، دەبێت لەسەر ئەنجامدانی تاوانەکانی لە ئۆکرانیا، لێپێچینەوە لەگەڵ روسیادا بکرێت.
کاترین کۆلۆن وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە چوارچێوەی پێشکەشکردنی وتارێک لەبەردەم ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوەیەکگرتووەکان داوایکرد، پێویستە لێپێچینەوە لەگەڵ روسیادا بکرێت بەرامبەر ئەو تاوانانەی لە ئۆکرانیا ئەنجامیداوە، چونکە ئاشتی بەرقەرار نابێت بەبێ چەسپاندنی دادپەروەری.

هاوکات، ئانالینا بیرۆبک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاشکرایکرد، روسیا ١٥ منداڵی ئۆکرانی لە ماڵەکانی خۆیاندا لە خێرسۆن رفاندووە، هەتا نەیانگێڕینەوە ئاسودەنابین.

وتیشی، رێگایەکی خێرا و ئاسان بەردەست نییە بۆ راگرتنی دەستبەجێی تاوانەکانی روسیا لە ئۆکرانیا. هێزەکانیشیان لە ئۆکرانیا بۆ پاراستنی هاوڵاتییانی مەدەنی سنوردارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا