لە سلێمانی دابەشكردنی نەوت بەسەر ماڵاندا بەردەوامە

پۆڵەتیك پرێس

دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا لە سلێمانی بەردەوامی هەیەو ئەمڕۆش لە مەڵبەندی حەوتی ناوەندی شارەكە نەوت دابەشدەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاندووە، دوای ئەوەی پرۆسەی دابەشكردنی نەوت لەسنوری مەڵبەندی شەش كۆتاییهات، ئەمڕۆ 30ی 12ی 2021 لەسنوری مەڵبەندی 7 دەستبەدابەشكردنی نەوت دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، نرخی هەر بەرمیلێك نەوت كە 200 لیترە بە 55 هەزار دینار دەدرێتە هاوڵاتیان.

پێشتر بەهۆی دابین نەكردنی بڕی نەوتی پێویستەوە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی ماڵان چەندجارێك راوەستاو دواتریش بەشێوەیەكی سست دابەشكردنەكەی بەڕێوەدەچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا