توركیا پارێزبەندی لە پەرلەمانتارێكی دیكەی هەدەپە وەرگرتەوە

پۆڵەتیك پرێس

دادگای سزای باڵای توركیا پارێزبەندیی لە فاروق گەرگەرلی ئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە وەرگرتەوە.

بڕیارەكەی دادگای سزای باڵای توركیا ئەمڕۆ چوار شەمە 17ی ئازار دەركراو بەهۆیەوە پارێزبەندی لە فاروق گەرگەرلی ئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە وەرگیرایەوە.

بڕیارەكەی دادگا لە دەستەی گشتی ئەنجومەن خوێندرایەوە و بەوشێوەیە لە ئەركەكەی كە پەرلەمانتارییە دوورخرایەوە، بەوهۆیەشەوە فاروق گەرگەرلی دژی بڕیارەكە لە هۆڵی پەرلەمان مانی گرت.

هاوكات فراكسیۆنی هەدەپەش لە پەرلەمان، دژی ئەو بڕیارە وەستانەوەو داوایانكرد پارێزبەندی لەو پەرەلەمانتارەیان وەرنەگیرێتەوە.

عومەر فاروق لەساڵی 2018 لەسەر لیستی هەدەپە بە ئەندامی پەرلەمانی توركیا هەڵبژێردرا، پێَشتریش توركیا بەچەندین تۆمەت پارێزبەندی لە پەرلەمانتارانی دیكەی هەدەپە وەرگرتوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا