لە عەفرین 10 سەربازی توركیا كوژران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تۆپخانەكانی سوپای توركیا ناوچەی شەهبا و سنوری عەفرینیان توپباران كرد و لە عەزازیش 10 سەربازی توركیا كوژران و شەش سەربازیش برینداربوون.

میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان، بڵاویانكردەوە تۆپخانەكانی سوپای توركیا گوندی عەین دەقنە و بیلونیە و مەرعەناز و دەوروبەری شارۆچكەی دێر جەمال و تەل رەفعت_یان لە ناوچەی شەهبا تۆپباران كردوە.

ئەوەشهاتووە، لە بەرەی گوندی مەرعەناز و كەفر خاشر لە ناوچەی شەهبا شەڕ و پێكدادان لە نێوان هێزەكانی رزگاری عەفرین و گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا رویداوە، لە شارۆچكەی مارع سەر بە ناوچەی عەزازیش زرێپۆشێكی سوپای توركیا كراوەتە ئامانج و 10 سەربازی توركیا لەو هێرشەدا كوژراون و شەش سەربازیش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا