عێراق لە نەتەوە یەكگرتووەكان سكاڵا لە دژی توركیا تۆمار دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، لیژنەیەك لە وەزارەتی دەرەوە پێكهێنراوە لەپێناو بەرزكردنەوەی سكاڵا بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان بەرامبەر ئەو پێشلكاریانەی توركیا لەناوخاكی عێراق ئەنجامی دەدات.

عەبدولخالق عەزاوی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بۆ میدیاكانی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەو هێزانەی توركیا كە لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان جێگیركراون، دەستدرێژی و پێشێلكاریی گەورە دەكەن، لەوانە بۆردومانەكان كە بونەتە مایەی كەوتنەوەی قوربانی لە ڕیزی مەدەنییەكان و زیانی ماددی و ئاوارەبوونی سەدان خێزان لە گوەندەكان.

دەشڵێت، ئەو ڕووداوانە پێشلكردنی سەروەریی نیشتمانی و ناپەسەندكراوجێگەی قبوڵكردن نیە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لیژنەیەك لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێكهێنراوە لەپێناو بەرزكردنەوەی سكاڵا بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان بەرامبەر بە پێشلكارییەكانی توركیا، وێرای گەیاندنی نامەی ناڕەزایی بەرامبەر بە بۆردومانەكانی ئەم دواییە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق باسی لەوەشكردووە، كە نابێت عێراق لەئاست پێشلكارییەكانی توركیا بێدەنگ بێت، لەبەر ئەوەی بەردەوامبوونی ئەو بارودۆخە ئەنجامی خراپی دەبێت و لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی لایەنە سیاسییەكانی عیراقی پێشلكارییەكانی توركیا و هێزەكانی وڵاتەكە لەناو خاكی عێراق ڕەتدەكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا