دابەزینی نرخی لیرەی توركی بەردەوامە

پۆڵەتیك پرێس:
دابەزینی نرخی لیرەی توركی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی بەردەوامە، ئەوەش بەكاریگەری ئەو سزایانەی ئەمریكاو ئەوروپا بەم دوایانە بەسەر ئەنقەرەیان سەپاند.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی لیرەی توركی بەشێوەیەك بووە، كە ٧٧٩ لیرەیەكی توركی بەرانبەر 100 دۆلاری ئەمریكی بووە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، ئەو دابەزینانەی لەمانگی 12ی ئەمساڵ تۆماركراوە، پێوانەیی بوون لەچاو مانگەكانی تری ئەمساڵ.

چەند رۆژی رابردوو ئەمریكاو یەكێتی ئەوروپا چەند سزایەكی نوێیان بەسەر توركیا سەپاند، كە سزاكان زیاتر كەرتی سەربازی ئەو وڵاتەی گرتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا