پۆڵه‌تیك پرێس
له‌زیندانى گرتن و گواستنه‌وه‌ى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ زیندانیه‌ك هه‌ڵات، پۆلیسى سلێمانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ست پێكردووه.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى به پۆڵه‌تیك پرێس-ى ڕاگه‌یاند، شه‌وى ڕابردوو له له‌سنورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ و له‌ناو پۆلیسى گرتن و گواستنه‌وه‌ى قه‌زاكه‌دا یه‌كێك له‌زیندانییه ڕاگیراوه‌كان هه‌ڵاتووه.
وتیشى:”فه‌رمانى دادوه‌رمان وه‌رگرتووه و گه‌ڕان به‌دواى ئه‌و زیندانییه هه‌ڵاتووه‌دا ده‌ستى پێكردووه، ئه‌و كارمه‌ندانه‌شى له‌و كاته‌دا له‌ئه‌ركدا بوون ڕووبه‌ڕووى یاساى سه‌ربازى ده‌كرێنه‌وه”.
وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ڵاتنی زیندانیی له ناو زیندانه‌كاندا كێشه نیه و ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م حاڵه‌تى هه‌ڵاتنی زیندانیه تۆماكراوه.
ئه‌و زیندانیه‌ى هه‌ڵهاتووه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش به‌تۆمه‌تى ته‌قاندنى “ئارپیجى” بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى ڕۆژئاواى سلێمانى ده‌ست به‌سه‌ركرابوو.