هەڤاڵ ئەبوبەکر: پاراستنی خانوو و گەڕەکە کۆنەکانی سلێمانی ئەرکێکی هەمەلایەنە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگا پێشوازی لە لیژنەی بەدۆکۆمێنتکردنی گەڕەکە کۆنەکانی ناو شاری سلێمانی کرد و پاراستنی خانوو گەڕەکە کۆنەکانی سلێمانی بە ئەرکێکی هەمەلایەن باسکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە لیژنەی بە دۆکۆمێنتکردنی گەڕەکە کۆنەکانی ناوشاری سلێمانی، لە دیدارێکدا سوپاسی ئەرک و هەوڵ و ماندو بوونی کردن و پشتیوانیی تەواوی پارێزگای سلێمانی بۆ دەربڕین.

لایخۆیەوە لیژنەی بەدۆکۆمێنتکردنی گەڕەکە کۆنەکانی ناوشاری سلێمانی تۆماری ڤیدیۆی هەموو گەڕەکە کۆنەکانیان بۆ ساڵی 2022 کە لەلایەن لیژنەکە و بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی و دەزگا پەیوەندیدارەکانی تر ئامادەکراوە، پێشکەش بە پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتی پلانی پارێزگا کرد کە بەوردیی دۆخی ئێستای گەڕەکەکانی تێدا تۆمارکراوە.

لەبەرامبەردا پارێزگاری سلێمانی ئەرکی پاراستنی خانوو گەڕەکە کۆنەکانی سلێمانی بە ئەرکێکی هەمەلایەن باسکرد و چەندین جار جەخت لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوەتەوە ئەم شوێنانە وەک بەشێک لە سامان و میرات و کەلەپوریی نیشتیمانی بپارێزن و ڕێکاری پێویست بەرامبەر هەر سەرپێچیکارێک دەگیرێتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا