پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
تیمەکانی بەشی خزمەتگوزاری شارەوانی سلێمانی هەڵمەتێکی پاککردنەوەی ناو تونێلی پێشڕەو و دەوروبەریان دەستپێکرد.
ئەمڕۆ شەممە شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی شارەوانی تیمەكانی بەشی خزمەتگوزاریی شارەوانیمان، بەهاوكاریی بەشی ئامێرەكان و كۆمپانیاكانی پاكەرەوە، لە ئێستادا هەڵمەتێكی پاككردنەوەی ناو تونێلی پێشڕەوو دەوروبەریان دەستپێكردوە.
ئەوەشی خستەڕوو، جێی ئاماژە پێكردنە، كە سوپاسی تیمەكانی هاتوچۆی سلێمانی و پێشمەرگەكانی پاسەوانی تونێلەكە بكەین، كە هاوكارمان بوون لەم هەڵمەتەدا.