پنتاگۆن: باڵۆنێکی دیکەی “سیخوڕیی” چین لە ئاسمانی ئەمریکای لاتین بینراوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پنتاگۆن ڕایگەیاند، باڵۆنێکی دیکەی “سیخوڕیی” چین لە ئاسمانی ئەمریکای لاتین بینراوە.

لەوبارەیەوە پات ڕایدەر، وتەبێژی پنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “ئێمە ئاگاداریمان هەیە لەبارەی ئەو باڵۆنەی لەسەر ئەمریکای لاتین دەفڕێت و پێمانوایە پەیوەندی هەیە بە چینەوە و باڵۆنێکی سیخوڕییە”.

پات ڕایدەر لە قسەکانیدا بەوردی ئاماژەی بەو شوێنە نەکرد کە باڵۆنەکەی لێبینراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی ڕابردوو باڵۆنێکی دیکەی چینی لە ئاسمانی ویلایەتی مۆنتانا لە ئەمریکا بینرا، بەرپرسانی ئەمریکا بە باڵۆنێکی “سیخوڕیی” ناویان برد، بەڵام چین ئەم دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و وتی، “ئەو باڵۆنە مەدەنییە و بۆ بواری توێژینەوە بەکاردێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا